وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا: مانۆڕی سەربازی لە واشنتۆن بەڕێوەدەچێت

وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا: مانۆڕی سەربازی لە واشنتۆن بەڕێوەدەچێت
وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ لەكۆتایی ئەمساڵدا مانۆڕی سەربازی لە واشنتۆن بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتەكە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە مانۆڕەكەدا تانك تێیدا بەشدار نابێت، بەهۆی ئەوەی بوونی تانك زیان لە شەقامەكانی واشنتۆن دەگەیەنێت و "جەخت لەسەر بەهای ئازادییەكان دەكرێتەوە".

مانۆڕە سەربازییەكە لە كۆشكی سپی تاوەكو دەوروبەری باڵەخانەی كۆنگرێس بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەچوونی مانۆڕی سەربازی لە ئەمەریكا بەكارێكی دەگمەن هەژماردەكرێت، دواینجار ساڵی 1991 بوو كە هێزەكانی ئەمەریكا مانۆڕیان ئەنجامدا لەواشنتۆن، دوای ئەوەی لەشەڕی ئازادكردنی كوەیت گەڕانەوە.







خەندان
Top