کەسایەتییەکی ئایینی تورکیا کە هانی خه‌ڵكیدا كچی 6 ساڵان به شوو بده‌ن سزا ده‌درێت
نوره‌دین یڵدز سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی (دوكۆ سۆسیال)، هه‌فته‌ی رابردوو له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا گوتی: "ئاساییه كچی 6 ساڵان به شوو بدرێت، چونكه له ئیسلامدا رێگه پێ دراوه. هه‌روه‌ها هه‌ر ئافره‌تێك ده‌بێت شوكوور بێت كاتێك مێرده‌كه‌ی به شه‌ق لێی ده‌دات".
له‌سه‌ر ئه‌م گوتانه، داواكاری گشتی ئه‌نكه‌را داوای یاسایی له‌سه‌ر به‌رز كرده‌وه و، له ناوه‌ڕۆكی داوا یاسایه‌كه‌ش نووسراوه: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی كین و دوژمنایه‌تی له‌ناو خه‌ڵكدا دروست بكات، بۆیه پێویسته سزای خۆی وه‌ربگرێت".
باسنيوز
