گردبوونەوەی ژنان لە تاران گرژی و ئاڵۆزیی تێکەوت
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، چالاکوانی ژن ئەمڕۆ پێنجشەممە 2018/3/8 پاش 11 ساڵ پێشگیری، لە ڕۆژی جیهانیی ژنان لە شەقامی تاران گردبوونەوەیەکیان ڕێک خست کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشیان کراوەتە سەر.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەکان بە توندی هێرشیان کردووەتە سەر کۆبوونەوەی ژنان و چەند کەسێکیش دەستگیر کراون.
چالاکوانی ژنانی ئێران پێشتر لە بانگەوازێکدا داوای گردبوونەوەی ناڕەزاییان لە شەقامی شۆڕش لە بەرانبەر وەزارەتی کار کردبوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان فیلم و وێنەی توندوتیژی و لێدانی ژنان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران بڵاو کراوەتەوە.
باسنيوز
