كه‌شتییه‌كى فڕۆكه هه‌ڵگرى ئه‌مریكی و 2500 سه‌رباز گه‌یشتنه كه‌ناراوه‌كانى ئیسرائیل
گه‌یشتنى ئه‌و كه‌شتییه به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردنه له ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش "جنێڤه‌ر كۆبرا"ى نێوان هه‌ردوو سوپاى ئه‌مریكی و ئیسرائیلییه كه یه‌كشه‌ممه‌ى ڕابردوو ده‌ستى پێكرد و بڕیاره تا 15ى ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كی سوپاى ئیسرائیلی‌دا هاتووه: "كه‌شتیی جه‌نگی (ئیۆ جیما) ى سه‌ر به هێزه‌كانى ئه‌مریكا، له‌كه‌ناراوه‌كانى ئیسرائیل له‌نگه‌ر ده‌گرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌شێك له مه‌شقه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانى نێوان سوپاى هه‌ردوو وڵات".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه، كه كه‌شتییه‌كه 1400 مارینز و 1100 سه‌ربازیی ده‌ریایی و 25 فڕۆكه‌ى جه‌نگى و سێ كۆپته‌رى، هه‌ڵگرتووه".
بڕیاره له مانگى ئایارى داهاتوو، كۆنسوڵخانه‌ى گشتیی ئه‌مریكا له ته‌ل ئه‌بیب، بۆ شارى ئۆرشه‌لیم (قودس) بگوازرێته‌وه.
باس‌نیوز
