کیم جۆنگ ئون بە دیداری سەرکردەیەکی نەیاری خۆی رازی بوو

 کیم جۆنگ ئون بە دیداری سەرکردەیەکی نەیاری خۆی رازی بوو
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کۆریای باکوور بڵاوی کردووەتەوە، کە سەرۆکی ئەو وڵاتە رازی بووە سەرکردەیەکی باڵای نەیاری خۆی ببینێت.



هەروەه ئەو ئاژانسە بڵاوی کردووەتەوە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور لەگەڵ شاندێکی باڵای کۆریای باشوور کۆ بووەتەوە.



لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی کۆریای باشوور نامەیەکی مون جای ئین، سەرۆکی کۆریای باشووریان گەیاندووەتە کیم جۆنگ ئون، کە تێیدا هیوای خواستووە کۆبوونەوەیەکی لوتکەی هەردوو کۆریا ئەنجم بدرێت.



کیم جۆنگ ئون رەزامەندیی خۆی بۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوور نیشان داوە، کە یەکێکە لەو وڵاتانەی نەیاری کۆریای باکوور و کیم جۆنگە.



لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا (1939-1945)، سوپای یابان دەستی بەسەر باشووری نیمچە دوورگەی کۆریادا گرت و سوپای رووسیاش دەستی بەسەر باکووری نیمچە دوورگەکەدا گرت. دوای کۆتایی هاتنی جەنگەکەش، هەر یەکە لەو دوو بەشە، بوونە وڵاتێکی سەربەخۆ، بەشە باکوورییەکە چووە ناو بەرەی یەکێتیی سۆڤیەت و بەشە باشوورییەکەش چووە ناو بەرەی یابان و ئەمریکا.



رژێمی کۆریای باکوور، کە کیم جۆنگ ئون سەرۆکایەتیی دەکات، گوێڕایەلی هیچ یاسا و رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی نابێ و بەردەوامە لە پەرەپێدانی چەکە ناوەکی و مووشەکە دوور هاوێژەکانی، بەهۆی ئەو بەردەوامبوونەشی، دەیان گەمارۆی سیاسی، ئابووریی و دیپلۆماسی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەمریکاوە خراوەتە سەر.





باسنيوز
Top