(فاینانشیاڵ تایمز): سووریا ده‌كه‌وێته نێو شه‌ڕێكی مەترسیدارتر لە شەڕی داعش
رۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز"ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە "داعش هه‌ر هیچ نه‌بێت وه‌كو ئه‌لقاعیده مردووه، له رووی پروپاگنده‌شه‌وه زۆر ناچالاك بووه، له سووریا و عێراق به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كی تر روو له سووریا ده‌كات، كه له مه‌ترسی داعش خراپتره".
پێشتر باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا و دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئێستەی ئه‌مریكا، ده‌یانگوت هه‌موو هه‌وڵێكی ئێمه بۆ له‌ناوبردنی داعشه له سووریا و عێڕاق، به‌ڵام ئێستە داعش نه‌ماوه، كه‌چی ئه‌وان زیاتر خۆیان لەو ناوچانە توند ده‌كه‌ن و ماونه‌ته‌وه.
له راپۆرتێكی رۆژنامه‌كەدا هاتووه، ئه‌مریكا سه‌ره‌تا پشتگیری له كوردی رۆژئاوا ده‌كرد له سووریا، چونكه رووبه‌رووی داعش ده‌بوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌نكه‌را یه‌په‌گه‌ی خسته لیستی تیرۆر و وه‌كو په‌كه‌كه حیسابی بۆ كرد، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌ناوچه‌كه بچووكترین هه‌ڵه روو بدات، ره‌نگه وڵاتانی ناتۆ بكه‌ونه ناو شه‌ڕێكی قورسه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتری.
ڤلادمیر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا، سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند له سووریا، به‌ڵام ئێستە سووریا گه‌یشتووه‌ته بارودۆخێكه‌وه، رووسیا به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت كۆنتڕۆڵی بكات.
رۆژنامەكە نووسیویەتی كە راسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری ئاگربه‌ستی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ په‌سند كردووە، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره كاریگه‌ری زۆر كه‌مه بۆ كۆتاییهێنان به‌و شه‌ڕه ناوه‌خۆییه‌ی سووریا، به پێچه‌وانه‌وه له داهاتوو سووریا ده‌كه‌وێته ناو شه‌ڕێكی ناوچه‌یی زۆر ترسناك، كه له شه‌ڕی داعش مه‌ترسیدارتره.
باسنيوز
