نێردەی روسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان: نابێت پڕۆژە یاسای ئاگربەست وەك پاساوێك بۆ چالاكی سەربازی بەكاربهێنرێت

نێردەی روسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان: نابێت پڕۆژە یاسای ئاگربەست وەك پاساوێك بۆ چالاكی سەربازی بەكاربهێنرێت
ڤاسیلی نابێنزیا، نێردەری روسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، ڕێگە نادەن پڕۆژە یاسای ئاگربەستی سوریا وەك پاساوێك بۆ هەر چالاكییەكی سەربازی بەكاربهێنرێت.

ئەو وتانەی نابێنزیا، لە میانەی دەنگدانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هات لەسەر ئاگربەستی سوریا، كە شەوی رابردوو دوای چەندین جار لە دواخستنی بەهۆی ناڕازیی بوونی روسیا لە هەندێك بەند و بەشی رەشنووسی پڕۆژە یاساكە دوا دەخرا، دواجار بە كۆی دەنگ و بە لابردنی هەندێك بڕگ و دەستكاریكردنی هەندێك بڕگەی دیكە لەسەر خواستی روسیا، بەكۆی دەنگ بۆ ماوەی 30 رۆژ و دەنگدرا بە ئاگر بەست "لەزوترینكاتدا".

لەبارەی بڕیاری ئاگربەستەكەو رازینەبوونی روسیا لە پێشتردا نابێنزا وتی، "هۆكاری ئەوەی كە ئێمە ئاوا درەنگ رێككەوتین لەسەر پڕۆژە یاساكە ئەوەبوو دەمان ویست دڵنیابین ئەو ئاگربەستە وەك پاساوێك بۆ چالاكی سەربازی بەكارنایەت".

ڤاسیلی نابێنزیا ئاماژەی بەوەشكرد، "لەچەند رۆژی رابردودا ئەمشەویش چەند وتەیەكمان بیست كە جێگای نیگەرانی ئێمەبوو، بۆنی شەڕیان لێدەهات، ڕێگە نادەین پڕۆژە یاساكە وەك پاساوێك بۆ چالاكی سەربازی لێكبدرێتەوە".

لە دانیشتنەكەی دوێنێی ئەنجومەنی ئاسایشدا بڕیاردرا بە لابردنی بەشێكی پڕۆژە یاساكە ئەویش بریتی بوو، لە جێبەجێكردنی پڕۆژەیاساكە لە ماوەی 72 كاتژمێردا، لەسەر خواستی روسیا كە بە "ناواقعی" لە قەڵەمی دەدا.

لە جیاتی دیاریكردنی ئەو 72 كاتژمێرە بڕیاردرا بنوسرێت، "بێدواكەوتن" هەروەها وشەی "یەكسەری" لابرا لە پاڵ دەستەواژەی "گەیاندنی هاوكاری و چۆڵكردن".






خەندان
Top