ماكرۆن لەسەر شەراب رەخنە لە وەزیرێكی وڵاتەكەی دەگرێ
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (سپۆتنیك)ـی رووسی، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، زۆر حه‌ز به خواردنه‌وه‌ی شه‌راب ده‌كات، بۆیه ره‌خنه‌ی له‌و قسه‌یه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی گرتووه.
ماكرۆن گوتوویه‌تی "رێگه به هیچ كه‌سێك ناده‌م قسه‌ی ناشیرین لەبارەی شه‌رابەوە بڵێ، چونكه شه‌راب خواردنه‌وه‌یه‌كی میللییه و رۆژانه 2 جار ده‌ینۆشم".
ماكرۆن له كاتی پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردنیشدا، به‌رده‌وام گوتوویه‌تی له ئه‌ده‌بیانی فه‌رەنسا و سینه‌مای فه‌ره‌نسادا، شه‌راب وه‌كو گفتوگۆیه‌كی ئاڵتونی نه‌خشێنراوه.
جگه له ماكرۆنیش، چه‌ندین نووسه‌ری دیاری فه‌ره‌نسا له نووسینێكدا، داوایان له حكوومه‌ت كردووه واز له قسه‌ی ناشیرین به شه‌راب بهێنن، چونكه شه‌راب بووه به خواردنه‌وه‌یه‌كی میللی فه‌ره‌نسی.
bas news-
