ترەمپ ”قوڕسترین سزا“ بەسەر کیم جۆنگ ئوندا دەسەپێنێت
رۆژی هەینی 23/2/2018، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبەردەم لایەنگرانی پارتی کۆماریی وڵاتەکەیدا بەبێ ئاماژەکردن بە جۆری سزاکە، رایگەیاندووە، سزاکەی ئەمریکا هێزە دەریاییەکانی کۆریای باکوور دەکاتە ئامانج.
دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، ”قوڕسترین سزا“ی بەسەر کۆریای باکووردا سەپاندووە، بۆ ملکەچکردنی رژێمی ئەو وڵاتە بۆ راگرتنی پەرەپێدانی چەکە ناوەکییەکان و تاقیکردنەوەی مووشەکە دوورهاوێژەکانی.
رژێمی کۆریای باکوور، کە کیم جۆنگ ئون سەرۆکایەتیی دەکات، گوێڕایەلی هیچ یاسا و رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی نابێ و بەردەوامە لە پەرەپێدانی چەکە ناوەکی و مووشەکە دوور هاوێژەکانی، بەهۆی ئەو بەردەوامبوونەشی، دەیان گەمارۆی سیاسی، ئابووریی و دیپلۆماسی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەمریکاوە خراوەتە سەر.
باسنیوز
