هاوسەری شاژنی دانیمارک کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شاژنی دانیمارک کۆچی دوایی کرد


دیوانی شاهانەی دانیمارک بەیاننامەیەک دەردەکات و رایدەگەیەنێت، هاوسەری شاژنی وڵاتەکە کۆچی دوایی کرد.



رۆژی چوارشەممە 14/2/2018، دیوانی شاهانەی دانیمارک لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، میر هێنریکی هاوسەری شاژنە مارگرێتی دووەم، کاتژمێر 23:18 خولەکی شەوی سێشەممە 13/2/2018 لە کۆشکی فرێدەنسبۆرگ لە دووریی 40کیلۆمەتر لە کۆپنهاگنی پایتەخت، کۆچی دوایی کردووە.



میر هێنریک لە ساڵی 1934 لە فەرەنسا لە دایک بووە. لە ساڵی 1967 هاوسەرگیریی لەگەڵ مارگرێتی دووەمی شازادەی جێنشینی ئەوکاتی دانیمارک کردووە.



میر هێنریک و شاژنە مارگرێت دوو کوڕیان بە ناوەکانی فرێدریک هێنریک ئەندرێ کریستیان و یواکیم هەیە، کە ئێستا فرێدریک شازادەی جێنشینی وڵاتەکەیەتی.
bas news-
Top