ئەندامانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە کوێت کۆ دەبنەوە

 ئەندامانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە کوێت کۆ دەبنەوە
ئەندامانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە کوێت کۆ دەبنەوە.



بڕیارە رۆژی سێشەممە 13/2/2018، بە بەشداریی 74 ئەندام، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە پەراوێزی کۆنگرەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق، لە کوێت کۆ ببنەوە.



بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی کوێتی (کۆنا)، لە کۆبوونەوەکەدا، دوو دانیشتن ساز دەکرێت، دانیشتنی یەکەم تایبەتە بە دوا پەرەسەندنەکانی شەڕی دی داعش لە سووریا و عێراق و لە دانیشتنی دووەمیش باسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە جیهان بە گشتی و تیرۆری داعش بە تایبەت، دەکرێت.



هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە 68 وڵات پێکدێت، کە گرنگترینیان ئەمریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، کەنەدا و بەریتانیان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستانیش بەشی هەرە کاریگەری هاوپەیمانییەکەن لە هێزی زەمینیی دژی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە.



دوای داگیرکردنی نزیکەی نیوەی خاکی سووریا و عێراق و بەشێک لە شارەکانی باشوور و رۆژئاوای کوردستان، هێزەکانی پێشمەرگە بۆ یەکەمجار شکستیان بەو رێکخراوە تیرۆریستییە هێنا و پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی تێک شکاند.




باسنیوز
Top