یەکێتیی ئەورووپا هۆشداریی دەداتە تورکیا
بەپێی زانیارییەکان، یەکێتیی ئەورووپا بە تورکیای راگەیاندووە، نابێ هەڕەشە لە هیچ وڵاتێکی ئەندام لە یەکێتییەکە بکات بەبێ ناوهێنانی هیچ وڵاتێک.
پێشتر لە رۆژی 11/2/2018، کەشتییەکی جەنگیی تورکیا دەستی بە جووڵە کرد دژی کەشتیی کۆمپانیایەکی ئیتاڵی، کە لە ئاوەکانی قوبرسی یۆنانیدا بە دوای کێڵگەی گازی سروشتیدا دەگەڕا و رایگەیاند، رێگا نادات قوبرس ئاوەکانی دەریای سپی بەکاربهێنێت.
باسنیوز
