ترەمپ بە بۆمبی قیامەت هەڕەشە لە كۆریا دەكات

ترەمپ بە بۆمبی قیامەت هەڕەشە لە كۆریا دەكات
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی هەرەشە توندەكانی لە كۆریای باكوور، مەبەستی لە بەكارهێنانی بۆمبی ordnance pentrator GBU57ە لە دژی ئەم وڵاتە، كە بە چەكی رۆژی قیامەت ناسراوە.


پسپۆرانی سەربازی، پێیانوایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەیەوێ بە چەكی GBU57 لە كۆریای باكوور بدات، ئەمەش بەپێی رۆژنامەی "رۆسیسكی دیالۆگ".


لای خۆیەوە مایكل كڵیر پرۆفیسۆری پرسەكانی بەرگری و ئاسایش لە زانكۆی هامبشایەر ئاماژەی بەوە داوە كە بۆمبی GBU57 بەراستی بۆمبی قیامەتە و تەنانەت لەنێو پسپۆرانی چەك و تەقەمەنی، GBU57 بە باوكی بۆمبەكان ناسراوە.


رۆژنامەكە ئاماژەی داوە پێشتر پنتاگۆن بیری لە بەكارهێنانی ئەم بۆمبە كردبووەوە بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمیەكانی ئێران لە ژێر زەوی. بەڵام ئێستە ئامادە دەكرێ بۆ ئەوەی لە كۆریای باكوور بدرێ.


هێنانی دوو فڕۆكەی B2 بۆ بنكەی ئاسمانیی ئەندەرسۆن لە ناوچەی گوام، نیشانەی بڕیاری ئەمریكایە بۆ بەكارهێنانی ئەم بۆمبە، چونكە تەنها ئەم فڕۆكەیە توانای هەڵگرتنی بۆمبی GBU57 هەیە.


bas news-
Top