ئیسرائیل بنکەی هێز و میلیشیا ئێرانییەکان بۆردومان دەکات

 ئیسرائیل بنکەی هێز و میلیشیا ئێرانییەکان بۆردومان دەکات
سوپای ئیسرائیل کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی وڵاتەکەی دوای بۆردومانکردنی ژمارەیەک بنکە و بارەگای ئێرانی لە سووریا، راگەیاند.



بەپێی راگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیل، بەرەبەیانی رۆژی شەممە 10/2/2018، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند بنکە و بارەگای هێز و میلیشیا ئێرانییەکانی لە سووریا بۆردومان کردووە.



هەروەک سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، فڕۆکەیەکی جۆری F16ـی وڵاتەکەی دوای بەشداریکردن لە بۆردومانکرنی بنکە و بارەگای هێز و میلیشیا ئێرانییەکان، لە باکووری ئیسرائیل کەوتووەتە خوارەوە.



سوپای ئیسرائیل بەبی ئاماژەکردن بە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە، کە پێکراوە یاخود هەڵەیەکی تەکنیکی بووە، رایگەیاندووە، هەردوو فڕۆکەوانی فڕۆکەکە بە سەلامەتی رزگاریان بووە.



باسنیوز
Top