پێنتاگۆن: لە پشتیوانیکردنی هەسەدە بەردەوام دەبین
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وایت، جەختی کردەوە، ئەمریکا نایەوێت شەڕ لەدژی سووریا بکات، بەڵام ھێشتا داعش لەناو نەچووە و وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتيوانيیەکانی بۆ ھەسەدە.
سەبارەت بە داھاتووی سووریا گوتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رای گەیاند، دیپلۆماتکار و سیاسیيەکان بڕیار لەسەر داھاتووی ئەو وڵاتە دەدەن.
پاش هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا، تورکیا و سووریا بەهۆی ئەوەی پاڵپشتیی هێزەکانی سووریا دیموکرات و یەپەگە دەکات، بەرەو ئاڵۆزی چوون.
بەهۆی هێرشێکی هێزەکانی سوپای سووریا بۆ سەر (هەسەدە)، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە لە تۆلەی ئەو هێرشەدا چەند بنکەیەکی سوپای سووریایان کردە ئامانج و بەو بۆنەوە زیاتر لە 100 سەربازی سووریا کوژران.
باسنيوز
