کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئاگربەستی سووریا بێ ئەنجام کۆتایی هات

 کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئاگربەستی سووریا بێ ئەنجام کۆتایی هات
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەسەر داخوازی بەشی مرۆیی ئەو ڕێکخراوە بەمەبەستی ئاگربەستی یەک مانگە لە سووریا ساز کرابوو، بێ ئەنجام کۆتایی پێهات.

بەپێی زانیاریی میدیا جیهانییەکان مەبەست لەو دانیشتنەدا پێشنیاری ئاگربەستێکی یەک مانگە لەلایەن کوێت و سویدەوە خراوەتە ڕوو بۆ گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بە خەڵکی لێقەوماو کە لەلالەین ئەمریکاوە پێشوازیی لێ کراوە.

لە دانیشتنی ئەنجەمەنی ئاسایشدا باڵیۆزی سووریا لەدژی هەوڵەکانی ئەمریکا قسەی کردووە.

واسێلی نێبێزیا، باڵیۆزی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە میدیاکانی گوتووە: "ئێمەش خوازیاری ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کۆتایی شەڕین لە سووریا، بەڵام پێمان وا نییە، تیرۆریستەکان لەگەڵ ئەم پێشنیارە بن".

هاوکات نوێنەری ڕووسیا ڕووبە نوێنەری ئەمریکا ئاشکرای کردووە: "بوونی ئێوە لە سووریا نایاساییە و هۆکاری گرژی و ئاڵۆزییەکان ئەمریکایە".

ئێران و ڕووسیا بە دوو هاوپەیمانی سەرەکیی ڕژێمی سووریا لە قەڵەم دەدرێن و لە اموەی حەوت ساڵ شەڕی ناوخۆیی ئەو وڵاتەدا پاڵپشتی مانەوەی حکوومەتی سووریا بوون.










باسنيوز
Top