توركیا: له مه‌نبه‌ج له هێزەكانی ئه‌مریكاش ده‌ده‌ین
به‌كر بۆزداخ گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی (CNN)ـی توركی ده‌ڵێ سوپای توركیا ده‌چێته ناو مه‌نبه‌ج و كه‌س ناتوانێت په‌شیمانی بكاته‌وه. هه‌روه‌ها له مه‌نبه‌ج ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكییانه‌ی جلوبه‌رگی یه‌په‌گه‌یان پۆشیوه، ده‌بنه ئامانجی سوپای توركیا و لێیان ده‌ده‌ین.
بۆزداخ هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه باس له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كه‌ن له توركیا و ده‌ڵێ به هیچ شێوه‌یه‌ك توركیا ناچێته ناو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خه‌ته‌وه.
له باره‌ی هاوپه‌یمانی نێوان مه‌هه‌په و ئاكپارتیش، كه بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به فه‌رمی رابگه‌یه‌نرێ، بۆزداخ ئاشكرای ده‌كات كە ئه‌ردۆگان و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی مه‌هه‌په كۆده‌بنه‌وه و بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانییه ده‌ده‌ن.
باسنيوز
