ئەمریکا 13 کەسایەتی و دامەزراوەی سەر بە حزبوڵای لوبنان سزا دەدات

 ئەمریکا 13 کەسایەتی و دامەزراوەی سەر بە حزبوڵای لوبنان سزا دەدات
وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لە نوێترین هەڵوێستیدا 13 کەسایەتی و ناوەندی تاوانبار بە هاوکاریی حزبوڵای لوبنانی خستووەتە لیستەی گەمارۆکانەوە.



لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکادا هاتووە 6 کەس و 7 دامەزراوە کە پەیوەندییان بە حزبوڵای لوبنانەوە هەیە و یارمەتیی دارایی ئەو ڕێکخراوە دەدەن، خراونەت لیستەی گەمارۆکانەوە.



بەپێی ئەو بڕیارە، هەموو سامان و داراییەکانی ئەو کەس و دامەزراوانە دەستیان بەسەردا گیراوە و هیچ کۆمپانیا و هاووڵاتییەکی ئەمریکی بۆی نییە لەگەڵیان پەیوەندی بگرێت.



ئەو کەسانەی کە خراونەتە لیستەی ڕەشی نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییە بیانییەکانی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکاوە بریتین لە: جیهاد محەمەد قانسۆ، عەلی محەمەد قانسۆ، عوسام ئەحمەد سەعد، نۆبەیل، مەحموود عەساف، عەبدولەتیف سەعد و محەمەد بەدرەدین.



کۆمپانیاکان بریتین لە: گرووپی بلوو لاگوون (هەڵکەوتوو لە وڵاتی سیرالئۆن)، ئاژانسی، کۆمپانیای بازرگانیی ستار لە (غەنا)، ۆمپانیای بازرگانیی دۆڵفین لە لیبریا، کۆمپانیای بازرگانیی سکای لە لیبریا، کۆمپانیای گۆلدن فیش لە لیبریا، کۆمپانیای گۆڵن فیش لە لوبنان".



بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو کەس و کۆمپانیایانە بەوە تاوانبارن کە هاوکاریی "ئەدهەم تەبابە" دابینکەر و سەرچاوەی سەرەکیی داراییەکانی حزبوڵای لوبنان، یان کۆمپانیاکەی (ئەلئونەما)یان کردووە.



ئەو کۆمپانیایانە کە گەمارۆیان خراوەتە سەر لەژێر چاودێری و کۆنترۆڵی (عەلی محەمەد قانسوو)دان.



باسنیوز
Top