نزیکەی هەزار کرێکار لە مردنێکی مسۆگەر رزگار کران

نزیکەی هەزار کرێکار لە مردنێکی مسۆگەر رزگار کران


نزیکەی هەزار کرێکار لە مردنێکی مسۆگەر رزگار کران، دوای ئەوەی لەناو کانەیەکی قوڵایی زەوی گیر بوو بوون.



کۆمپانیای سیبیانیی گۆڵد رایگەیاندووە، 900 کرێکار بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە سیستەمی کارەبای کانەیەک، لەناو قوڵایی زەوی لە وڵاتی باشووری ئەفریقیا گیریان خواردبوو.



کۆمپانیاکە هەروەها رایگەیاندووە، 900 کرێکارەکە رۆژی هەینی 2/2/2018 بە سەلامەتی لە قوڵایی زەوی دەرهێندران، بەڵام بەشێکیان تووشی تەنگەنەفەسی و بەشێکیشیان تووشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، هاتوون.



ئەو کرێکارانە، کە بەهۆی زریانێکەوە کارەبای سیستەمی هەواگۆڕکێ و بەرزکەرەوەیان پچڕابوو، لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 31/1/2018ـەوە لەناو کانەکە گیریان خواردبوو.
bas new-
Top