ئۆتۆمبێلێک ژمارەیەک هاووڵاتیی چینی دەشێلێت

ئۆتۆمبێلێک ژمارەیەک هاووڵاتیی چینی دەشێلێت
ئۆتۆمبێلێک ژمارەیەک هاووڵاتیی چینی لە یەکێک لە شارە بازگرانییەکانی ئەو وڵاتە، دەشێلێت و سێ کەس برینەکانیان سەختە.

رووداوەکە دوای ئەوە دروست بوو، کە شۆفێرێکی تەمەن 40 ساڵی، کۆنتڕۆلی خۆی لەدەست داوە و چووەتە سەر شۆستە و ژمارەیەک هاووڵاتی کردووەتە ژێرەوە و دواتر ئۆتۆمبێلەکە ئاگری گرتووە.

بەهۆی ئەو رووداوەوە، کە کاتژمێر 9ـی سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی 2/2/2018 بە کاتی گرینیتش (کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر) رووی داوە، 18 کەس بریندار بوون، کە برینی سێیان سەختە.

تا ئێستا پۆلیسی چین هیچ لێدوانێکی لەبارەی ئەوەی رووداوێکی ئاسایی بووە یان تیرۆریستی، نەداوە.










باسنيوز
Top