ھەلیکۆپتەرێک دەکەوێتە سەر ماڵێک و تێک دەشکێت

 ھەلیکۆپتەرێک دەکەوێتە سەر ماڵێک و تێک دەشکێت
ھەلیکۆپتەرێک لە باشووری ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا دەکەوێتە سەر ماڵێک و تێک دەشکێت.

پۆلیسی ئەمریکا رایگەیاندووە، بەھۆی تێکشکانی فڕۆکەکە، سێ کەس گیانیان لەدەست داوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

رووداوەکە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 31/1/2018 لە ناوچەی نیوبرۆت لە باشووری کالیفۆڕنیا رووی داوە.

فڕۆکەخانەی جۆن واینی رایگەیاندووە، ھەلیکۆپتەرەکە بە چوار کەسی ھەڵگرتبوو و لە دووریی 1.6 کیلۆمەتر لە فڕۆکەخانەکە، کەوتووەتە سەر ماڵێک و تێک شکاوە.



باسنیوز
Top