ریال مەدرید دوو چەکی کاریگەری بۆ گەڕایەوە

ریال مەدرید دوو چەکی کاریگەری بۆ گەڕایەوە
هەریەکە لە ئیسکۆ و رامۆس لە پێکانەکانیان چاکبوونەتەوە و پەیوەندیان بە مەشقەکانی یانەی ریال مەدرید کردەوە.

پێکانی ئیسکۆ قورس نەبوو و یاریزانەکە زوو گەڕایەوە نێو مە‌شقەکانی ریال مەدرید، بەڵام ئەوەی تایبەت بە سێرخیۆ رامۆسە دەنگۆی ئەوە هەبوو بەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمان یارینەکات بەهۆی پێکانەوە، بەڵام ئەمڕۆ بەرگریکارە ئیسپانییەکە مەشقەکانی ئەنجامداو بۆ یاری داهاتووی یانەکەی ئامادەدەبێت.

لەم وەرزەدا یانەی ریال مەدرید بەهۆی چەند کێشەیەکەوە ئاستی جێگیر نییە و تووشی چەند ئاستەنگییەک بووەتەوە، پێشتریش زینەدین زیدانی راهێنەری یانەکە رایگەیاندبوو، پێکان بەشێکی زۆری کێشەکانی یانەکەمانە، چونکە زۆرترینجار یاریزانە سەرەکییەکانی یانەکەمان تووشی پێکانهاتوون و ئەمەش کاریگەری لە ئاست و ئەنجامی یانەکەمان کردووە.
RUDAW -
Top