لە کازاخستان بەهۆی بەفر و سەرماوە 223 کەس گیانیان لەدەست دا

 لە کازاخستان بەهۆی بەفر و سەرماوە 223 کەس گیانیان لەدەست دا
بەهۆی بەفر و سەرما و بەستەڵەکی زۆر لە کۆماری کازاخستان کە ماوەی پێنج ڕۆژە دەستی پێکردووە، زۆرێک لە دامودەزگاکان پەکیان کەوتووە و 223 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.



بەپێی زانیاریی وەزارەتی فریاکەوتنی کازاخستان ڕێژەی بەفر و شەپۆلی سەرما و بەستەڵەک هێندە زۆر بووە کە ڕێگەوبانەکان داخراون و ئەمەش بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 223 هاووڵاتی.



بەپێی زانیاریی سەرچاوەکان ئەو سەرما و سۆڵەیە کە لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا بێوێنە بووە، بە چەشنێک زەرەر و زیانێکی زۆری بە کەرتی کشتوکاڵ و ڕەز و باخەکان گەیاندووە و زۆرێک لە ئاژەڵ و باڵندەکان لە بیابانەکان لە سەرما ڕەق هەڵاتوون.



پلەی سەرما لە ناوچەی ئالماتیی کازاخستان 29 سیلیزیی ژێر سفر بووە و لە ئاستانە پایتەختی ئەو وڵاتەش پلەی سەرمای 26 ژێر سفر بووە.




باسنیوز
Top