دامه‌زرێنه‌ى به‌ناوبانگترين كۆمپانياى كه‌لوپه‌لى ناوماڵ كۆچى دواييكرد
له به‌ياننامه‌يه‌كدا كۆمپانياكه رايگه‌ياند، رۆژى 27ى ئه‌م مانگه يه‌كێك له مه‌زنترين پياوانى خاوه‌ن كار له سه‌ده‌ى بيسته‌مدا، كه ئينجفار كامبراد بوو له ماڵه‌كه‌ى خۆى له سمالاندى سويد كۆچى دواييكرد.
كامبراد، ساڵى 1943 كۆمپانياى ئيكياى دامه‌زراند. ئه‌و كاته ته‌مه‌نى ته‌نيا 17 ساڵ بوو.
له سساڵى 1956ه‌وه ئه‌و كۆمپانيايه ناوبانگێكى جيهانى به‌ده‌ستهێنا و بووه پێشه‌نگى كۆمپانياكانى بوارى كه‌رسته‌كانى ناوماڵ.
له ئێستادا ئه‌و كۆمپانيايه به نزيكه‌يى ساڵانه داهاتى 62 مليار دۆلاره.
كۆمپانياكه روونيكردووه‌ته‌وه، كامبراد، تا دواين رۆژى ته‌مه‌نى له كۆمپانياكه كارى كردووه و به دڵسۆزى بۆ درووشمه‌كانى ماوه‌ته‌وه.
K24 -
