سیتیزن گەیشتە قۆناخی 16ـی جامی یەکێتی ئینگلتەرا

 سیتیزن گەیشتە قۆناخی 16ـی جامی یەکێتی ئینگلتەرا
لە جامی یەکێتی ئینگلتەرادا، یانەی مانچێستەر سیتی شکستی بە یانەی کاردیف سیتی هێنا و خۆی گەیاندە قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتییەکە.

مانچێستەر سیتی هەرچەند لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا یاریکرد، بەڵام بە دوو گۆڵی بێوەڵام یارییەکەی بردەوە.

هەردوو گۆڵی یارییەکەش لە خولەکەکانی 8 و 37دا لە رێگەی یاریزانان کێڤن دیبرۆین و رەحیم ستێرلینگەوە تۆمارکران.

لە یارییەکەشدا کاردیف سیتی دوو یاریزانی بەهۆی توندو تیژییەوە بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا.
RUDAW -
Top