دۆخی عەزاز دوای هێرشی تورکیا

دۆخی عەزاز دوای هێرشی تورکیا
شاری عەزاز لە باکووری سووریا لەژێر دەستی تورکیا و سوپای سووریای ئازاددایە، ئێستا دۆخی شارەکە ئاسایی نییە و ژمارەیەکی زۆر تانک و زرێپۆشی تورکیا رەوانەی ئەو ناوچەیە کراون بۆ ئۆپەراسیۆنی عەفرین.

لە رۆژی 20ی ئەم مانگەوە تورکیا ئۆپەراسیۆنی "چڵە زەیتوون"ی راگەیاندووە، کە تێیدا هێرشدەکاتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان و یەپەگەش بەرگریی دەکات.

عەزاز دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای سووریا و 20 کیلۆمەتر لە حەلەب دوورە و سەر بەو پارێزگایەشە. بەپێی ئاماری ساڵی 2014 ژمارەی دانیشتووانی عەزاز زیاتر لە 360 هەزار کەسە، کە زۆرینەیان عەرەبی سوننە، کورد و تورکمانن.
RUDAW -
Top