فێره قورئانی ده‌كردن و ده‌ستدرێژی سێكسیشی ده‌كرده سه‌ریان
به‌گوێره‌ی میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران، كه وێنه‌یه‌كی بڕیاری دادگای گشتی تارانیان هاوپێچ كردووه، جه‌خت له‌سه‌ر بێتاوانی تۆسی ده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی 4 له قوربانییه‌كان له‌دادگا سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر تۆماركردبوو، به‌وه‌ی كه ناوبراو ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر ئه‌و قوتابیانه‌ی كه له تاران و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران له‌به‌رده‌ستی ئه‌و فێری قورئان ده‌كران.
له بڕیاره‌كه‌ی دادگادا ئاماژه به‌وه كراوه، "هه‌تا ئه‌گه‌ر تۆسی ده‌ستبازیشی له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان كردبێت، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه تاوانێكی ئه‌نجامداوه، بۆئه‌وه‌ی رێوشوێنی یاسایی و دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵیدا بگیرێته به‌ر".
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی دادگاش، مه‌حمود سادقی په‌رله‌مانتاری چاكسازی ناڕه‌زایه‌تی خۆی نیشاندا و ره‌خنه‌ی توندی له دادگا گرت و، بڕیاری ئازادكردنی تۆسی به نادادپه‌روه‌ر و سته‌مكار وه‌سفی كرد و گوتی: "شاهێدحاڵه‌كان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و وانه‌بێژه‌ی قورئان كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر منداڵان، له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی رێبه‌ری باڵاوه پشتگیری لێ ده‌كرێت".
سادقی له زنجیره‌یه‌ك تویتدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، "ئه‌و بڕیاره‌ی لقی 56ی دادگای گشتی له تاران ده‌ركراووه و تێیدا سه‌عید تۆسی له تاوانه‌كه‌ی بێبه‌ری ده‌كات، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه دادگای ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گوێی له ده‌نگی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه نه‌بووه".
هه‌وره‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "دادگا گشتی تاران بڕیارێكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، كه به‌هۆی ده‌ستدرێژی سێكسیه‌وه بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك منداڵان، سزای زیندانیكردنی 4 ساڵی به‌سه‌ر تۆسیدا سه‌پاندبوو، به‌مه‌ش به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌و دۆسییه كاریگه‌رییه‌كی ئاشكرا له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دادپه‌روه‌ری له ئێران ده‌بێت".
پێشتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وته‌بێژی دادگای ئێرانی رایگه‌یاندبوو، "دادگاییكردنی تۆسی به‌نهێنی و به‌سه‌رپه‌رشتی ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری شاره‌زا به‌ڕێوه ده‌چێت"، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكرایكرد، دۆسیه‌ی ئه‌و پرسه دوای دوو ساڵ له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و تاوانه و بڕیاری دادگا بۆ زیندانیكردنی تاوانباره‌كه داخرا.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ره‌ی چاكسازانی ئێران جه‌ختیان كرده‌وه، هه‌واڵگه‌ری سه‌ر به سوپای پاسداران فشاره‌كانی بۆ داخستنی دۆسیه‌ی فه‌زاحه‌ته‌كه‌ی سه‌عید تۆسی چڕ كردۆته‌وه، بۆئه‌وه‌ی پارێزگاری له سومعه‌ی رژێم و رێبه‌ری ئێران بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و وانه‌بێژه ئایینیه و قورئانخوێنه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و تاوانه‌ی ره‌تكرده‌وه، قوربانیانی ئه‌و دۆسیه دیكۆمێنت و به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌نگی و ڤیدیۆیی زیاتریان له‌سه‌ر تاوانه‌كانی تۆسی بڵاوكرده‌وه، كه له‌كاتی سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌شداریكردنی منداڵانی ئێرانی له پێشبڕكێی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، چۆن به‌زۆر موماره‌سه‌ی سێكسی له‌گه‌ڵ منداڵاندا كردووه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش له بناژوخوازان ئاشكرایانكرد، تۆسی هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، ئه‌گه‌ر دۆسیه‌كه‌ی دانه‌خرێت، ئه‌وا ناوی 100 كه‌سی دیكه‌ی نزیك له رژێمی ئێران ئاشكرا ده‌كات، كه له دۆسیه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان تێوه گلاون.
سه‌عید تۆسی ته‌مه‌نی 46 ساڵه و، له پێشبڕكێیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئان نوێنه‌رایه‌تی ئێران ده‌كات و، تائێستا به براوه‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌كی ناسێندراوه. هه‌روه‌ها لای عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی، قورئانخوێنێكی خۆشه‌ویسته، هاوكات به ئه‌نجامدانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر 19 منداڵ له قوتابییه‌كانی تۆمه‌تباره، كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 12 بۆ 14 ساڵیدا بووه، كاتێك ته‌عه‌دایان لێكراوه.
k24 -
