ترەمپ و نەتانیاهۆ لە داڤۆس کۆ دەبنەوە

ترەمپ و نەتانیاهۆ لە داڤۆس کۆ دەبنەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، سبەینێ پێجشەممە لە پەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆس لە سویسرا پێکەوە دیدار دەکەن.



بەپێی ڕاپۆرتی میدیا جیهانییەکان، کە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە کە سەرکۆماری ئەمریکا و ئیسرائیل لە پەراوێزی دانیشتنی داڤۆس کۆ دەبنەوە و تەوەری گفتوگۆکانیان تایبەتە بە پرسی ناوکیی ئێران و دەستێوەردانەکانی ئێران لە ناوچە و هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دەسپێکی پرۆسەی ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینە.



کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس ساڵانە لە وڵاتی سویسرا دەبەسترێت و تایبەتە بە پرسی ئابووریی جیهانی و بەشێکی زۆر سەرکردەی وڵاتانی جیهان تێیدا بەشدار دەبن.



کۆڕبەندی داڤۆس لە دوێنێ یەکشەممەوە دەستی پێکردووە و ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەتنێت و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش تێیدا بەشدارە و بڕیارە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵای جیهانی دیدار و چاوپێکەوتن ساز بکات.
bas news-
Top