ژمارەی داعشە فەرەنسییە دەستگیرکراوەکان ئاشکرا دەکرێت

 ژمارەی داعشە فەرەنسییە دەستگیرکراوەکان ئاشکرا دەکرێت
میدیا فەرەنسییەکان ژمارەی چەکدارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، کە دەستگیر کراون، ئاشکرا دەکات.

بەپێی زنیارییە بڵاو کراوەکان، بەشێک لەو دەستگیرکراوە فەرەنسییانە لە سووریا و عێراق، ژن و منداڵن و چووبوونە ناو داعش، ”نزیکەی 20یان منداڵ و هەرزەکارن“.

هەروەک ئەو سەرچاوە فەرەنسییانە باسی دەکەن، ئێستا نزیکەی 42 هاووڵاتیی فەرەنسی لە عێراق و سووریا دەستگیر کراون، کە چەکدار و ئەندامی داعش بوون و بە دیلی کەوتوونەتە دەست هێزەکانی ئەو دوو وڵاتە.

دوای سەرهەڵدانی داعش و داگیرکردنی نزیکەی نیوەی خاکی هەردوو وڵاتی عێراق و سووریا لە 2014، سەدان کچ و کوڕی توندڕەوی ئەوروپی لەڕێگای تورکیاوە خۆیان گەیاندە ناو خاکەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە و بوون بە چەکدار.









باسنيوز
Top