ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان
ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان له یاریگه جیاجیایه‌كانی كوردستان چه‌ندان یاری به‌ڕێوه‌چوون كه تێیدا یانه‌ی كفری دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد.
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م، یانه‌ی سۆران یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد، كاتێك به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستی به یانه‌ی ئاكرێ هێنا، به‌مه‌ش سۆران ژماری خاڵه‌كانی گه‌یانده 4 خاڵ و ئاكرێ ـش به تاكه خاڵ مایه‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی كۆیه له‌نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد، كاتێك به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ له یانه‌ی گاره‌ی شاری دهۆكی برده‌وه، یانه‌ی كۆیه بووه خاوه‌نی 3 خاڵ و یانه‌ی گاره‌ش ته‌نیا تاكه خاڵه‌كه‌ی بۆ مایه‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م، یانه‌ی هه‌ڵۆ له نێو یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی دهۆك به‌رامبه‌ربوون، ئه‌مه‌ش دووه‌مین یه‌كسانبوونی له‌سه‌ریه‌كی هه‌ڵۆیه‌كانی بارزان بوو.
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م، یانه‌ی كفری له‌نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به 2 گۆڵی به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستی به یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی هێنا و به كۆكردنه‌وه‌ی 6 خاڵ لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرت.
یانه‌ی سه‌یدسادق له‌به‌رده‌م زیاتر له 10 هه‌زار هانده‌ری له نێو یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دۆڕا، به‌مه‌ش یانه‌ی سه‌یدسادق تووشی دووه‌مین شكستی له‌سه‌ریه‌ك بوو،
له یارییه‌كی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م، یانه‌ی شه‌هیدان و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون.
k24 -
