تورکیا بە فەرمی بانگهێشتی عەبادی دەکات
لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، رۆژی یەکشەممە 21-1-2018، مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لە بوارەکانی نەوت، گواستنەوە، دژایەتی تیرۆر کراوە.
چاوشئۆغڵو دووپاتیکردووەتەوە، تورکیا پشتیوانی لە یەکێتی و سەقامگیریی دەکات. هاوکات باسی لە بەشدارییکردنی کۆمپانیا تورکییەکان لە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا کردووە.
بەپێی راگەیێندراوەکە وەزیری دەرەوەی تورکیا بانگهێشتی فەرمی پێشکەشی عەبادی کردووە بۆ ئەوەی سەردانی ئەنقەرە بکات.
rudaw -
