چاوشئۆغڵۆ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره توركمانه‌كانى عێراق كۆده‌بێته‌وه
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، چاوشئۆغڵۆ له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له ئه‌رشه‌د ساڵحى، سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى و په‌رله‌مانتار و حه‌سه‌ن تۆران و په‌رله‌مانتارى مووسڵ محه‌ممه‌د ته‌قى و په‌رله‌مانتارى سه‌لاحه‌دين نيازى معمارئۆغڵۆ و جاسم جه‌عفه‌ر و عه‌باس به‌ياتى كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى جه‌بهه‌ى توركمانى له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه به دووه‌م ديدارى له‌و جۆره‌ى ده‌سته‌ى هه‌ماهه‌نگى توركمانه‌كان و به‌رپرسانى توركيا هه‌ژمار ده‌كرێت.
له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، ئاژانسه‌كه هيچ زانيارييه‌كى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
k24 -
