بایرن میونشن وەستانی نییە
لە ئالیانز ئارێنا بایرن میونشن میوانداری یانەی ڤۆڵفسبۆرگی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێبردەوە.
لە خولەکی 25دا جیرۆم گۆندۆرف گۆڵی پێشەوتنی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 41دا تۆماس مولێر ئەنجامەکەی بۆ بایرن راستکردەوە.
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 63دا رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی گۆڵی دووەمی بۆ بایرن تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 74دا نیکۆلاس شۆل گۆڵی دووەمی بۆ ڤۆڵفسبۆرگ تۆمارکردلە خولەکی 77دا رۆبیرت لیڤاندۆڤسکی جارێکی دیکە ئێف سی هۆلیۆدی پێشخستەوە و لە خولەکی 84شدا تۆماس مولێر گۆڵی چوارەم و کۆتایی تۆمارکرد.
بەم بردنەوەیە بایرن خاڵەکانی کردە 47 خاڵ و بە جیاوازی 16 خاڵ لە نزیکترین رکابەری دوورە، ڤۆڵفسبۆرگیش لە پلەی 13مدایەو 20 خاڵی هەیە.
rudaw -
