وەزارەتی دەرەوەی سووریا وەڵامی ریکس تیلەرسۆن دەداتەوە

 وەزارەتی دەرەوەی سووریا وەڵامی ریکس تیلەرسۆن دەداتەوە
وەزارەتی دەرەوەی رژێمی سووریا وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، کە ”مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان نایاساییە“.

رۆژی پێنجشەممە 18/1/2018، وەزارەتی دەرەوەی رژێمی سووریا بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا رایگەیاندووە، مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی سووریا ”پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتییە“.

وەزارەتی دەرەوەی رژێمی سووریا هەروەها رایگەیاندووە، بوونی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی سووریا ”نایاساییە“ و دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەریی سووریا.

پێشتر ریکس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی تا کۆتاییهێنانی یەکجارەکی بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، نەمانی میلیشیا ئێرانییەکان لە سووریا و دوورخستنەوەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی ئەو وڵاتە لە سەرۆکایەتیی سووریا، لە سووریا دەمێنێتەوە.










باسنيوز
Top