سێرگی لاڤرۆڤ لەبارەی دۆخی عەفرین و سووریا قسە بۆ رووداو دەکات

سێرگی لاڤرۆڤ لەبارەی دۆخی عەفرین و سووریا قسە بۆ رووداو دەکات
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە وەڵامی پرسیارێکیلەبارەی کشانەوەی راوێژکارە سەربازییەکانی رووسیا لە عەفرین و هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو شارەی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند: "لەم کاتەدا کاری ئێمە کەمکردنەوەی گرژییەکانە لە ئیدلیب".

وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوە کرد کە بوونی تورکیا بەپێویست دەزانن و هێشتا هەڕەشەی تیرۆریستی لەو ناوچەیە هەر بەردەوامە. گوتیشی: "بەگوێرەی رێککەوتنی کەمکردنەوەی تووندوتیژییەکان پێویستبوو تورکیا 23 بۆ 24 خاڵی پشکنین لە ئیدلیب دابنێت، بەڵام تەنیا چەند خاڵێکی داناون".
RUDAW -
Top