وه‌زیری دادی ئه‌مریكا مه‌رجی نوێ بۆ په‌نابه‌ران دیاری ده‌كات
به‌هۆی زۆری بوونی خواستی په‌نابه‌ران له وڵاته‌كه‌یدا، ئه‌مریكا بیر له دانانی مه‌رجی تازه ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی داوای په‌نابه‌ری له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
جیف شیشنز وه‌زیری دادی ئه‌مریكا له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز ڕاگه‌یاند كه پێویسته له‌مه‌ودوا ئه‌مریكا رێوشوێنی گونجاو بۆ گرتنه‌به‌ری مافی په‌نابه‌ری په‌یره‌و بكات و سوود له ئه‌زموونه‌كانی وڵاتی كه‌نەدا وه‌ربگرێت بۆ وه‌گرتنی په‌نابه‌ران.
وه‌زیری دادی ئه‌مریكا ده‌ڵێ پێویسته له‌مه‌ودا ئه‌مریكا دڵنیابێ له‌و پهنارانهی كه یاسا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، نه‌ك به‌شێوه‌ی هه‌ره‌مه‌كی مافی په‌نابه‌ران بدرێـته كه‌سانێك كه ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌م وه‌زیره گوتیشی ره‌نگه له داهاتوودا وڵاته‌كه‌ی مه‌رجی په‌نابه‌ری نوێ جێبه‌جێ بكات كه ئه‌ویش به پێدانی مافی په‌نابه‌ری بۆ ئەو كه‌سانه‌ی كه كارێك ده‌زانن و بلیمه‌تن یان شاره‌زاییان له بوارێكی ژیاندا هه‌یه.
وه‌ك ده‌زانرێت له ساڵی 1990ەوە وڵاتی ئه‌مریكا له رێگه‌ی سیسته‌می به‌رنامه‌ی ( كۆچبه‌ری جۆراجۆر) ساڵانه 55 هه‌زار كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهان وه‌رده‌گرێت، ئامانج له‌م كاره‌یشی بۆ دروست بوونی كولتوورێكی تێكهڵاوە له ئه‌مریكا.
bas news-
