لە فیلیپین بەهۆی گڕكانێكەوە 15 هەزار كەس ئاوارە بوون
بەرپرسانی فلیپین ڕایانگەیاندووە كە لە دوێنێ دووشەممە 15/1/2018 گڕكانێك لە ناوچەی مایۆن لە دوورگەی لوسون ڕووی داوە.
بەپێی زانیارییەكان بەهۆی بەرزبوونەوەی دووكەڵ و پاشماوەی گڕكانەكە بۆ ئاسمان و مەترسی زیانگەیاندنی بە خەڵك نزیكەی 15 هەزار كەس لە ناوچەكانی نزیك گڕكانەكە بۆ شوێنێكی دیكە گواستراونەتەوە و بەرپرسانی حكوومەتی فلیپین داوایان لە خەڵك كردووە نزیكی ناوچەكانی گڕكانەكە نەبنەوە.
كۆماری فلیپین دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای ئاسیا و ژمارەی دانیشتوانەكەشی 92 ملیۆن كەسە و بە ناوچەیەک ناسراوە کە گڕکان تێیدا ڕوو دەدات.
باسنيوز
