باڵەخانەیەک لە بەلجیکا بەهۆی تەقینەوەیەکەوە رووخا

 باڵەخانەیەک لە بەلجیکا بەهۆی تەقینەوەیەکەوە رووخا
باڵەخانەیەک لە بەلجیکا، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە رووخا و پۆلیسیش روونکردنەوە لەبارەی رووداوەکە دەدات.



بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، شەوی دووشەممە 15.1.2018، تەقینەوەیەک لە شاری ئەنتۆیرب لە بەلجیکا رووی داوە و بووەتە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک کەس.



پۆلیسی بەلجیکی رایگەیاندووە، ، بەهۆی تەقینەوەکەوە، باڵەخانەیەک رووخاوە، ”بەڵام رووداوەکە هیچ پەیوەندیی بە تیرۆرەوە نییە؛.



بەلجیکا لە ساڵی 2016ـەوە لە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشی دایە، بەهۆی بوونی دەیان ئیسلامیی توندڕەو و ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی.


باسنیوز
Top