په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا له‌سه‌ر (له‌یلا زانا) به‌ده‌نگ هات
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/ 1/ 2018، دوورخستنه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارى كورد له په‌رله‌مانى توركیا (له‌یلا زانا)ى به‌كارێكى "نا شه‌رعى و قه‌بووڵ نه‌كراو" وه‌سف كرد.
پێشتر له ساڵى 1995 (له‌یلا زانا) وه‌ك په‌رله‌مانتارێكى كورد، خه‌ڵاتى (ساخارۆڤ)ى له لایه‌ن په‌رله‌مانى ئه‌ورووپاوه، پێبه‌خشرا.
ئه‌نتۆنیۆ تاجانى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا، له‌كاتى كردنه‌وه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان له ستراسبۆرگ، گوتی: "جێگه‌ى قه‌بووڵكردن نییه نوێنه‌رێكى گه‌ل به‌و شێوه ناشه‌رعییه له په‌رله‌مان ده‌ربكرێت".
ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى دواى به‌ده‌ستهێنانى كورسی په‌رله‌مان له برى زمانى توركى، به‌زمانى كوردی سوێندی یاسایی خواردووه، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى توركیاوه (له‌یلا زانا) دوور خرایه‌وه.
له‌یلا زانا (56 ساڵ)، له‌سه‌ر فراكسیۆنى HDP كورسى په‌رله‌مانى توركیای به‌ده‌ست هێناوه، له‌نێوان ساڵانى 1994 تا 2004 دواى ئه‌وه‌ى پارێزبه‌ندی یاسایی له‌سه‌ر لادرا، زیندانی كرا.
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا، نیگه‌رانى خۆى له پێشێلكارییه‌كانى مافى مرۆڤ له توركیا ده‌ربڕی، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر نوێنه‌ره سیاسییه‌كان و نوێنه‌رانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و ڕۆژنامه‌نووسان و مامۆستایانی زانكۆ
bas news-
