دۆناڵد ترەمپ لەبارەی پەنابەرانەوە لێدوانێکی دیکە دەدات
رۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لە ویلایەتی فلۆریدای وڵاتەکەی، لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای پرسیوە تۆ رەگەزپەرستی؟ ئەویش لە وەڵام دا رایگەیاندووە، ”نەخێر من رەگەزپەرست نیم“.
دۆناڵد ترەمپ ئامادەیی خۆی بۆ گەیشتنە رێککەوتنێک بۆ پاراستنی مافی پەنابەران نیشان داوە، کە بە شێوەیەکی نایاسایی خۆیان دەگەیەننە ئەمریکا.
پێش چەند رۆژێک سەرۆکی ئەمریکا هایتی و ژمارەیەک وڵاتی ئەفریقیای بە ”کونی ئاودەست“ ناوبرد و رایگەیاند، کە پێویستە رێگاکانی گەیشتنی پەنابەران لەو وڵاتانەوە بۆ ئەمریکا، بگیردرێن.
ئەو لێدوانەی دۆناڵد ترەمپ بووە هۆی ناڕەزایی زۆری پەنابەران بەتایبەت خەڵکی ئەو وڵاتانە و بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی ئەمریکاش.
باسنیوزژ
