کۆنگرەی پەرلەمانە ئیسلامییەکان لە تاران بەڕێوە دەچێت

 کۆنگرەی پەرلەمانە ئیسلامییەکان لە تاران بەڕێوە دەچێت
کۆنگرەی پەرلەمانیی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاریی ئیسلامی لە تارانی پایتەختی ئێران بە بەشداریی دەیان وڵات، بەڕێوە دەچێت.



کۆنگرەکە سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 13.1.2018 دەستی پێ کرد و لە یەکەم و دووەم رۆژی کۆنگرەکە، لێژنەکانی فەلەستین و دەرەوە و پەیوەندییەکانی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی کۆ دەبنەوە.



بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، تا ئێستا 16 سەرۆک پەرلەمان و 14 یاریدەدەری سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتانی ئیسلامی گەیشتوونەتە تاران و بڕیاریشە ئەوانەی دیکە شەوی شەممە بگەنە تاران.



کۆنگرەی پەرلەمانی وڵاتانی ئیسلامی، ساڵانە لە یەکێک لە وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاریی ئیسلامی بەڕێوە دەچێت و تێیدا تاوتوێی کێشەکانی وڵاتانبی ئیسلامی دەکرێت.



رێکخراوی هاریکاریی وڵاتانی ئیسلامی لە ساڵی 1969 لە ریباتی پایتەختی مەغریب دامەزراوە و لە 57 ئەندام پێک دێت. بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری جەددە لە سعودیەیە.


باسنیوز
Top