ئه‌ڵمانیا.. په‌نابه‌رێكى عێراقی به‌هۆى وێنه‌یه‌كى نێو مۆبایله‌كه‌یه‌وه زیندانی ده‌كرێت
به‌پێی میدیاكانى ئه‌ڵمانیا، دادگاكه وێنه‌یه‌كی گه‌نجه عێراقییه‌كه‌ى له ناو مۆبایله‌كه‌یدا دۆزیوه‌ته‌وه، كه له‌ته‌نیشت كه‌له‌سه‌رى چه‌كدارانى داعش گیراوه، كاتێك له‌عێراقدا بووه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه دادگاكه‌ى شتووتگارت، سزای زیندانیكردنى ساڵ و نیوێكى به‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجه عێراقییه 24 ساڵانه‌دا سه‌پاند، كه وێنه‌كه‌ى پێوه گیراوه، به‌ڵام بڕیارى زیندانیكردنه‌كه، ڕاگیرا.
ئه‌و گه‌نجه ساڵى 2015 وه‌ك په‌نابه‌رێك گه‌یشتووه‌ته ئه‌ڵمانیا و وێنه‌كه‌شى له‌ناو مۆبایله‌كه‌یدا پێوه گیراوه، به‌ڵام به‌گوته‌ى دادگا، به‌شداری له كوشتن و سه‌ربڕینی چه‌كدارانى داعشدا نه‌كردووه.
باسنيوز
