سوپای ئیسرائیل سێ هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر گوندەوارەکانی دیمەشقی پایتەخت

سوپای ئیسرائیل سێ هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر  گوندەوارەکانی دیمەشقی پایتەخت
سوپای ئیسرائیل بە مووشەک هێرش دەکاتە سەر پایتەختێکی عەرەب و فەرماندەیی سوپای سووریاش بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە.



لە بەیاننامەکەدا، کە سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 9/1/2018 بڵاو کراوەتەوە، فەرماندەیی گشتیی سوپای رژێمی سووریا رایدەگەیەنێت، کە سوپای ئیسرائیل سێ هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر سەربازگەیەک لە ناوچەی قەتیفە لە گوندەوارەکانی دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە.



فەرماندیی سوپای رژێمی سووریا هەوروەها رایگەیاندووە، کە سەکۆ دژەمووشەکییەکانیان مووشەکەکانی ئیسرائیلیان تێک شکاندووە.



ناوە ناوە سوپا و فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بنکە و کاروانە سەربازییەکانی رژێمی سووریا و میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی لەناو خاکی سووریا دەکەنە ئامانج.
Top