کیم جۆنگ ئون تووشی نەخۆشییەکی درێژخایەن بووە

 کیم جۆنگ ئون تووشی نەخۆشییەکی درێژخایەن بووە
پسپۆڕێکی پزیشکی ئاشکرای دەکات، کە سەرۆکی کۆریای باکوور تووشی نەخۆشییە درێژخایە بووە.



پرۆفیسۆر جۆ دۆنگ ئۆک، پسپۆڕی شیکردنەوەی دەنگ لە زانکۆی چۆنگ بوک لە سیئۆڵی پایتەختی کۆریای باشوور، دەنگی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکووری شی کردووەتەوە، کە لە رۆژی 1/1/2018 وتارێکی پێشکەش کرد.



پرۆفیسۆر جۆ دۆنگ ئۆک رایگەیاندووە، دوای شیکردنەوەی دەنگەکەی، دەرکەوتووە کیم جۆنگ ئون تووشی نەخۆشیی لاوازبوونی گورچیلە (کلیە) بووە.



ئەو پسپۆڕە لە شیکردنەوەکەی، پشتی بە تیۆرەکانی پزیشکیی رۆژهەڵاتی بەستووە و رایگەیاندووە، هێزی ئەو دەنگەی لە لێوی کیم جۆنگ ئون هاتووەتە دەرەوە، کەمترە لەو هێزەی لە زمانی دەرچووە.



پرۆفیسۆر جۆ دۆنگ ئۆک هەروەها رایگەیاندووە، سەرۆکی کۆریای باکوور گۆکردنی روون نییە و ئەمەش نیشانەیەکی دیکەیە بۆ لاوازبوونی گورچیلە، کە بە گشتی ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشیی شەکرە بوون یاخود فشاری خوێنیان بەرزە، تووشی دەبن.







باسنیوز
Top