سەرۆکی کۆریای باشوور پێشوازیی لە ژنانی چێژبەخش دەکات
نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆریای باشوور لە بەایننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە مۆن جیە ئێن، سەرۆکی کۆریای باشوور رۆژی پێنجشەممە 4/1/2018 نیوەڕۆخوانێکی بۆ هەشت ژنی بە تەمەنی وڵاتەکەی رێکخستووە.
سەرۆکی کۆریای باشوور و هەشت ژنەکە باسی رێککەوتنی کۆریای باشوور و یابانیان کردووە، کە جەخت لە قەرەبووکردنەوەی ئەو ژنانە دەکات.
لە سەروبەندی داگیرکاریی یابان لە کۆریای باشوور، سوپای یابان نزیکەی 200 هەزار ژن و کچی کۆریای باشووری ناچار کردووە خزمەتی سێکسیی پێشکەشی سەربازە یابانییەکان بکەن و ئێستا کەیسی ئەو ژنانە یەکێکە لە کێشەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە و بە ”ژنانی چێژبەخش“ ناسراوە.
bas news-
