وڵاتێک ئامادەیە لەگەڵ گەنجە دیکتاتۆرەکە کۆ ببێتەوە

وڵاتێک ئامادەیە لەگەڵ گەنجە دیکتاتۆرەکە کۆ ببێتەوە
کۆریای باشوور وادەیەک بۆ گفتوگۆ لەگەڵ کۆریای باکوور دیاری دەکات، دوای لێدوانێکی سەرۆکی ئەو وڵاتە.



رۆژی دووشەممە 1/1/2018، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور رایگەیاند، کە وڵاتەکەی ئامادەیە تیمی یارییە ئۆڵۆمپییە زستانییەکان بنێرێتە کۆریای باشوور، بۆ بەشداریکردن لە خولی یارییە ئۆڵمپییەکان بۆ ئاشتی، کە بڕیارە لە 9 تا 25ـی ئەم مانگە لە بیونگ چانگ لە کۆریای باشوور ئەنجام بدرێت.



رۆژی سێشەممە 2/1/2018، شو میونگ گیون، وەزیری یەکخستنەوەی هەردوو کۆریا لە حکوومەتی کۆریای باشوور، رایگەیاندووە، کە ئەوانیش هیوا دەخوازن شاندی هەردوو وڵات کۆ ببنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش، رۆژی 9/1/2018یان دیاری کردووە بۆ کۆبوونەوەکە.

bas news-
Top