گرووپێکی چەپڕەو بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکەی ئەسینا راگەیاند
گرووپێکی چەپڕەو بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکەی شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان، راگەیاند.
تەقینەوەکە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 27/12/2017 لە بەردەم دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەسینا رووی دا و پێش تەقینەوەکەش، هەواڵی بوونی بۆمب بە میدیاکان درابوو.
گرووپی (تیمی شەڕکەرە میللییەکان) بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکە راگەیاندووە و بە بەشێک لە شەڕ دژی ”دادپەروەردیی بۆرژوازی“ ناوی بردووە.
bas news-
