ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی لیبریا بووە سەرکۆماری ئەو وڵاتە
جۆرج وێ ئا، ئەستێرەی پێشووی تۆپی دنیا و خەڵکی وڵاتی لیبریا، لە هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئەو وڵاتە بە بەدەستهێنانی 61%ی کۆی دەنگەکان، وەک سەرکۆماری لیبریا دەستنیشان کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (فەرەنسا) ڕۆژی پێنجشەممە 2017/12/28 جۆرج وێ ئا، لە پارتی (کۆنگرەی گۆڕانی دیموکراتیک) توانی بە سەرکەوتن بەسەر ڕکابەرەکەی خۆی (جۆزێف بۆکای)، جێگری سەرکۆماری ئێستای لیبریا، وەک یەکەم ئەزموونی گۆڕانکاریی دیموکراتیک لە دەسەڵاتی لیبریا، وەک سەرکۆماری ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.
لیبریا، کە یەکێکە لە وڵاتانی ئەفریقی، پاش چەندین دەیە شەڕی ناوخۆیی و وێرانکاری، بەرەو ئاسایش و سەقامگیری هەنگاو دەنێت.
bas news _
