لە چەند شارێکی ئێران خۆپیشاندانە

لە چەند شارێکی ئێران خۆپیشاندانە
ئەمڕۆ لە گەورە شاری مەشهەد و چەند شارێکی دیکەی ئێران، خەڵک لە ناڕەزایی بە گرانی، گەندەڵی و بەتاڵانبردبی سامان و داراییان لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.

بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆیی و دەرەکییەکان خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران دژ بە گەندەڵی، گرانی و دادپەروەری جگە لە خۆراسانی باکوور، لە شارەکانی "بووشێهر، گناوە، کاشمەر، نەوشەهر، شاهروود و یەزدی"ش ڕوویان داوە و لە ئەنجامدا لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی ناڕازیدا شەڕ و پێکدادان ڕووی داوە.

خەڵکی خۆپیشاندەر دروشمی دژ و بە حەسەن ڕۆحانی و حکوومەتیان وتووەتەوە و هێزە ئەمنییەکانیش بۆ بڵاوپێکردنی خۆپیشاندەران، گازی فرمێشک‌ڕێژیان بەکار هێناوە.









باسنيوز
Top