سووریا.. رووسیا درێژە بە چالاکییە سەربازییەکانی دەدات

 سووریا.. رووسیا درێژە بە چالاکییە سەربازییەکانی دەدات
وەزیری بەرگریی رووسیا، ئاماژە بەوە دەدات، کە بەمەبەستی درێژەدان بە چالاکی یەکە سەربازییەکانیان بەشێوەیەکی ھەمیشەیی لە چەند بنکەیەکی سووریا، دەستیان بەکارەکانیان کردووە.

بەپێی ئاژانسی ئانادۆڵو، سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگریی رووسیا، ئاشکرای کردووە، کە بەمەبەستی درێژەدان بە چالاکی یەکە سەربازییەکانیان، بەشێوەیەکی ھەمیشەیی لە ھەریەک لە بنکەکانی تەرتوس و حمێمم لە سووریا، دەستیان بەکارەکانیان کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 26/12/2017، وەزیری بەرگری رووسیا، لەمیانی گوتارێکدا لە مۆسکۆی پایتەخت، ئاماژەی بەوەکرد کە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، پێکھاتەی ئەو یەکانەی کە بەشێوەیەکی ھەمیشەیی لە ھەریەک لە بنکە سەربازییەکانی تەرتوس و حمێمم درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن، پەسەند کردووە.

پوتین، سەرۆکی رووسیا، چەند ھەفتەیەک لەمەبەوبەر لە لێدوانێکدا لە بنکەی سەربازیی حمێمی پارێزگای لازقییەی سووریا، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە فەرمانی بە یەکە سەربازییە رووسییەکان کردووە لە سووریا بکشێنەوە، راشی گەیاند: ''ناوەندەکانی سازانی سەربە رووسیا لە سووریا، درێژە بە کارەکانیان دەدەن.








باسنيوز
Top